لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش شكستی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئەتلەتیكۆمەدرید

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە كاتی جەنگ و ڕكابەری نییە و پێویستی بەوەیە بە كەمترین زیان یاریگا جێبهێڵێت.

وتیشی: “دەبوو پشووم بە یاریزانە سەرەكییەكان بدایە لەبەرئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر یارییان لەسەر یەك ئەنجامداوە.”

پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی

ئێستا كاتی جەنگاندن نەبوو ، تایمی یەكەم تۆپی زۆرمان لەدەستدا

ئەمجۆرە یارییانە پێویستی بە خواستە، ئەتلەتیكۆ هەیبوو

پێویستمان بە خاڵی یارییەكە نەبوو پێویستمان بە پشوو بوو بەتایبەت بۆ ئەو یاریزانانەی زۆر یاریان كردبوو

ئەوەی لەسەرمانبوو توشی كێشەی پێكان نەبین و خولەكی یاریكردنیش بدەین بەوانەی كەم یاریان كردوە

كەریم و مۆدریچ هیلاكبون نەمدەویست توشی كێشە بن

ئەتوانم بڵێم ڤالڤێردی یاریزانێكی گرنگ و سەرەكی ڕیاڵ مەدریدە

بەهەمان شێوە یاریەكانی تریش بەڕێدەكەین

بابەتی پێشتر

ژمارەی مردووان و برینداربووانی تەقینەوەكەی هاڤانا بۆ 114 كەس بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەم وەرزە بۆ سێ یاریزانی مانچستەرسیتی كۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share