کیوری، واریەرزی گەیاندە نیوەی کۆتایی کۆمەڵەی ڕۆژئاوا

ستێفان کیوری، ئەستێرەی ناوداری تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز بە پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە، یانەکەی گەیاندە نیوەی کۆتایی کۆمەڵەی خۆرئاوای خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا.

کیوری لە ڕووبەرووبوونەوەی حەوتەمی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی کۆمەڵەی خۆرئاوای (NBA)، توانی (50) خاڵ بەرامبەر ساکرامینتۆ کینگز تۆماربکات، بە کۆی گشتی ئەنجامی (120-100) تیمی واریەرز بردنەوەی بەرامبەر کینگز تۆمارکرد.

بەو بردنەوەیە، تیمەکەی کیوری سەرکەوت بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز یاریدەکات.

سەرکەوتووانی قۆناغی نیوەی کۆتایی:

مەیامی هیت – نیویۆرک نیکس

بۆستن سێڵتیکس – فیلادلفیا 76

دێنڤەر ناگێتس – فینێکس سەنز

لۆس ئەنجلس لەیکەرز – گۆڵدن ستەیت واریەرز

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی هێلكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئالابا گەڕایەوە و پێنجی ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنانیان نەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بێلسا دوورخرایەوە

یانەی لیدز یونایتد، بەفەرمی مارسێلۆ بێلسای ڕاهێنەری ئەرجەنتینی لە پۆستی ڕاهێنانی یانەکە دوورخستەوە. دوای چوار دۆڕاندنی لەسەریەک بەرامبەر…
Total
0
Share