مۆندیالی قەتەر ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، تێکڕای ئامادەبوونی هاندەرانی لە یارییەکانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بڵاوکردەوە.

بەپێی داتاکانی (فیفا)، نێوەندی ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە هەر یارییەکی مۆندیالی قەتەر بەراورد بە قەبارە و توانای یاریگاکان لەسەددا 94 بووە، ئەم داتایە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان تۆمارکراوە و بێگومان لە داهاتوودا بەرزتر دەبێتەوە.

فیفا ئاشکرایکردووە، کە زیاتر لە سێ ملیۆن بلیتی پاڵەوانێتییەکە فرۆشراون، ئەم ئامارە بەهێزانەی ئامادەبوون دوای ئەوە دێت، کە دەرکەوت ڕێژەی سەرەتایی بینەرانی تەلەفزیۆنی لە وڵاتانی جیهان بەراورد بە مۆندیالەکانی پێشوو زۆر زیادی کردووە.

بەهێزترین یارییش لە ڕووی جەماوەرییەوە، یاریی 24ی تشرینی یەکەم بووە لە نێوان بەڕازیل و سڕبیا، کە تێیدا 88 هەزار و 103 بینەر لەنێو یاریگای لوسێل ئامادەبوون.

بابەتی پێشتر

ڕافینیا بۆ هاندەرانی بەڕازیل: هەڵەی نێیمار ئەوەیە لە بەڕازیل لەدایکبووە

بابەتی دواتر

دەركەوتنی رێوییەك لە چیای بەمۆ كە راوچییەكان پەلێكیان قرتاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share