عەبدولستار مەجید: بڕیارێكی حكومەتی عێراق وڵات لە برسێتی و گرانی بە دوور دەگرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنم لە جوتیاران بەرزبكاتەوە و بەو هەنگاوە وڵات لە برسێتی و گرانی بە دوور دەگرێت.

عەبدولستار مەجید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ نرخی كڕینەوەی گەنمی جوتیاران بەرزبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەر تۆنێك گەنم بە 750 هەزار دینار لە جوتیاران دەكڕێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ” ئەمە بڕیارێكی دڵخۆشكەرە بۆ جوتیاران هەم بۆ تەواوی خەڵكی عێراقیش، چونكە دەبێتە هۆی عەمباركردنی گەنمیكی زۆر كە بە خۆراكێكی سەرەكی و ستراتیژی دادەنرێت و، وڵات لە برسێتی و گرانی بەدوور دەگرێت”.

پەرلەمانتاری كۆمەڵی دادگەری وتی، “با بزانین لەدوای ئەو بڕیارەی وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە، حكومەتی هەرێم چی دەكات و چۆن گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە”؟

بابەتی پێشتر

مووچەی چوار مانگی پەرلەمانتارانی عێراق 76 ملیار دینار بووە

بابەتی دواتر

فڕۆكەخانەی سلێمانیی گەشتیاران ئاگاداردەگاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share