كەشناسیی هەرێم: نمە باران دەبارێت

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمە باران لە شار و ناوچەكانی هەرێم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەی یەكشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

پلەكانی گەرمای سبەینێش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.

كەشناسیی هەرێم دەشڵێت، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو بەمجۆرە دەبن (هەولێر 20 پلە، سلێمانی 17، دهۆک 18، کەرکوک 22، هەڵەبجە 20، زاخۆ 19، سۆران 16، حاجی ئۆمەران 10 و گەرمیان 24 پلەی سیلیزی).

بابەتی پێشتر

كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم بێئاگایی لە ئەنجامی گفتوگۆكان رادەگەیەنن

بابەتی دواتر

خانمە رۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێبەخشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share