سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت لە دواسەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغداد وەزارەتی نەوتی عێراق پرۆپۆزەڵێكیان ناردووە و لە ئێستادا دیراسە دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە”.
ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند،”لە دوا سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداد وەزارەتی نەوتی عێراق پرۆپۆزەڵێكی لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بۆ هەرێم ناردووە و لە ئێستادا دیراسەی دەكەین و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی عێراق دەدەینەوە”.
لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیەوە، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وتی، “هەڵویستی هەر چوار سەرۆكایەتییەكە لەبارەی بڕیارەكەوە ڕوونە و پێشتر ڕاگەیەندراوە و لەچوارچێوەی دەستووردا گفتوگۆكانمان بەردەوامدەبێـت”.