تەندروستیی هەولێر: ئەو حاڵەتەی گوماندەكرا ئەنجامەكەی گەڕایەوە و تای خوێنبەربوون نییە

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو حاڵەتەی گومانی تای خوێنبەربوونی لێدەكرا دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكەی دەركەوت تای خوێنبەربوون نییە.

دكتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو حاڵەتەی گومانی تای خوێنبەربوونی لێدەكرا دوای گەڕانەوەی ئەنجامەكەی دەركەوت ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵانە تای خوێنبەربوونی نییە.

دوێنێ شەممە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاندبوو، لە هەولێر حاڵەتێكی گومانلێكراوی تای خوێنبەربوون هەیە كە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ و نۆ مانگە و لە بەغدادەوە هاتووەتە هەولێر لەلایەن پزیشكی سەرپەرشتیارەوە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لێكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share