کارەبای سلێمانی: تۆڕی کارەبای مەزادخانەکە و دارەسووتاوەکە نۆژەندەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌بای بەڕێوەبەرایەتییەکە به‌بڕی 101 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبای مەزادخانەكە و دارەسوتاووەكە جێبەجێدەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، لە پێش جەژنی رەمەزانەوە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی تۆڕی كارەبای بازاڕی مەزادخانەكەی سلێمانی و دارەسووتاوەكە بەشێوازێكی مۆدێرن تۆڕی كارەبای پەستان بەرز و پەستان نزمی بازاڕەكە نۆژەندەكرێتەوە لەگەڵ دانانی محاویلەی نوێ و بەستنی پێوەری زیرەك.

باسیلەوەشکرد، بودجەی پرۆژەکە بریتییە لە 101 ملیۆن سەد و یەك ملیۆن دینار، له‌لایه‌ن كۆمپانیای كاربین جێبه‌جێدەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 35 رۆژدا تەواوبكرێت.

جەختیشیکردەوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەبڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار تۆڕی كارەبای زۆربەی بازاڕەكانی ناو شاری سلێمانی نۆژەنكراوەتەوە و بەپێی بەردەست بوونی بودجەش تۆڕی كارەبا سەرجەم بازاڕەکان نۆژەندەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share