دۆناڵد ترەمپ: لەبەرامبەر تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز باج وەردەگرین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز کراوەیە و “گەمارۆی ئـ.ـێرانی” دەسەپێنینەوە، بۆیە بەو ناوەوە ناومان ناوە چونکە تەنیا ڕێگریی لە هاتن و چوونی کەشتییەکانی ئـ.ـێران دەکات.

ترەمپ جەختیکردەوە کە هەموو وڵاتان دەتوانن کەشتییەکانیان بە گەرووەکەدا بگوازنەوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ هیچ ڕێگرییەک.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، وەک پێویستییەک بۆ دادپەروەری و لەبەرامبەر هەر تێچوویەک کە بۆ دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایشی ئەم ناوچە ناسەقامگیرەی جیهان، بڕی سەدا 20ـی باجی ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە وەک قەرەبوو وەردەگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share