خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی ڕاگەیاند، ئەمەش لەكاتێكدایە هێشتا ژمارەیەك لە فەرمانگەكان مووچەی مانگی ئازار-یان وەرنەگرتووە.

بەپێی خشتەكە سبەی دووشەممە 9ی ئایار دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت مووچەی پێدەدرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان وەك ئەوەی لە خشتەكەدا دیاریكراوە 30ی ئەم مانگە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.

ڕاگەیاندنی ئەو خشتەیە لەكاتێكدایە هێشتا فەرمانگەكانی سەر بە پێنج وەزارەتی هەرێم و بەشێك لە خانەنشینان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان مووچەی مانگی ئازار-یان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە ئەمڕۆ لە زانكۆكانی سلێمانی، ڕاپەرین و گەرمیان گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجامدرا.

ستەم لە دابەشكردنی پارەی داهاتی تایبەت بە مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هۆكاری بێبەشبوونی مووچەخۆرانی ئەو سنوورانەیە.

بابەتی پێشتر

لە "ڕۆژی سەرکەوتن"دا.. ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکتری بە "نازی" دەزانن

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح حكومەت و پەرلەمان بە بێباك بەرامبەر ژیانی خەڵك ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share