چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بەرشلۆنە دڵخۆشە بە بردنەوەیان لە ڕیاڵ بیتس بەڵام لە ئاستی یاریزانەكان ڕازی نییە.
چاڤی جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان ئامانجیان گەیشتن بووە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، لە چاوی مانگی یانزەشدا كە لە پلەی نۆیەمدا بوون، ئاستیان بەرزبۆتەوە.
پوختەی قسەكانی چاڤی
– ئێمە بەو جۆرە یاریی ناكەین كە خۆمان دەمانەوێت تۆپی زۆرمان لەدەست دەچێت و هەڵەشمان زۆرە
– پێویستە بزانین كە ئێمە چۆن بوین لە مانگی یانزە و ئێستاش چۆنین دۆخەكەمان بەرەو پێشبردوە
– ئێمە توانیومانە لە هەر دە یانەكەی پێشەوەی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا ببەینەوە
– كاتێك بومە ڕاهێنەر ئامانجەكە سەركەوتن بوو بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو
– لەماوەی سێ مانگدا ئامانجی خۆمان بەدەستهێنا دەكرا دۆخەكە قورستربوایە لەسەرمان
– ئاستمان لەگەڵ بیتس لەیەكەوە نزیكبوو دڵخۆش نیم بەو ئاستەی پێشكەشمان كرد بەڵام بە بردنەوەكە دڵخۆشم
– وەرز كۆتایی نەهاتوە بەڵام پێویستە پێش وەرزی نوێ هەڵەكان و كەموكورتیەكانمان بزانین
– مانگی یانزە ئێمە نۆیەم بوین بەڵام ئێستا گەشتوینەتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەمەودوا دەبێت بیر لە بردنەوەی ناسناوەكان بكەین
– ئانسو فاتی یاریزانێكی گرنگی ئێمەیە تەنانەت كە باشیش یاریی ناكات گۆڵ دەكات