بەرشلۆنە بۆ نێیمار: بەم مەرجە دەتوانیت بگەڕێیتەوە

یانەی بەرشلۆنە دەرگای بە ڕووی نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی-دا کردووەتەوە، بەو مەرجەی لێبوردەیی نیشانبدات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لو 10 سپۆرت”ی فەرەنسی، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لارینەبوونیان لە گەڕانەوەی نێیمار نیشانداوە، بەڵام مەرجی قورسیان خستووەتە بەردەم کە ناچارە لەبری جارێک دووجار بیربکاتەوە ئەگەر بێتو بڕیارێکی هاوشێوە بدات.

مەرجی یانە کەتەلۆنییەکە ئەوەبووە کە گرێبەستەکە بە شێوازی خواستن بێت بۆ ماوەی وەرزێک، هەروەها بڕێکی زۆری مووچەکەی کەمبکاتەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی بارسا لە ڕێساکانی “یاریی خاوێن”.

نێیماری تەمەن 31 ساڵ تاوەکو 2025 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرماندا واژۆکردووە، توانای ئەوەشی هەیە وەرزێکی دیکە گرێبەستەکە نوێبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

هیچ نزیکبوونەوەیەک لە نێوان هیلال و مێسی ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

ئۆلاس و لیۆن جیابوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share