لە سلێمانی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكرا

لە سلێمانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاریكراو نرخی یەك ئەمپێریش لەنێوان چوار بۆ پێنج هەزار دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ی نرخی گازۆیل و كاتژمێره‌كانی كاركردن نرخی ئه‌مپێرێك بۆ مانگی ڕابردوو له‌ نێوان چوارهه‌زار بۆ پێنج هەزار دینار ده‌بێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدە جیاواز ده‌بێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، به‌رنامەی كاركردنی مۆ‌لیده‌ش به‌یانیان له‌ كاتژمێر 7:00 به‌یانی تا كاتژمێر(8:00)ـی به‌یانی كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها 12:00 نیوه‌ڕۆ تا 1:00 شەو هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌، پێویسته‌ مۆ‌لیده‌كان كاره‌با دابینبكه‌ن بۆ هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ دوای یەكسانبونیان لەگەڵ تۆتنهام

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی تابلۆ نوێیەكە شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share