ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت سەرجەم نووسراوەكان لە نێوان پەروەردەكان بكرێتە ئەلیكترۆنی و بۆ گواستنەوەی مامۆستایانیش هەمان میكانیزم پەیڕەودەكرێت و دەكرێتە ئەلیكترۆنی.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی نەبوونی دامەزراندنەوە گواستنەوەی مامۆستایان زۆر پێویست نەبێت ئەنجامنادرێت و بەپێی ئەو پلانەی پێشتر دانرابوو ساڵانە لە مانگی ئابدا فۆڕمی گواستنەوەی مامۆستایان دابەشدەكرا.

ئاشكراشیكرد، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە دەبێت سەرجەم نووسراوەكان بە ئەلیكترۆنی بكرێن بۆ گواستنەوەی مامۆستایانیش هەمان میكانیزم پەیڕەودەكرێت و هەر بۆیە تەنها میكانیزمی جێبەجێكردنەكەی ماوە رابگەیەنرێت و دواتر كاری لەسەردەكرێت.

بابەتی پێشتر

مانگی رابردوو 665 بوژاندنەوەی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە داخەوە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری لەژێر پرسیاردایە و حزب دەستووەردان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share