سەبارەت بە بەردانەوەی ئاو عێراق لە هەڵوێستی ئێران نیگەرانە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق دەڵێت، توركیا لە زیانی كەمبوونەوەی ئاودا هاوبەشی كردووین، بەڵام ئێران ئەو هەنگاوەی نەناوە، بەڵكو ڕێڕەوی ڕووبارەكانی لەناو خاكەكەیدا گۆڕیوە و چەندین كۆمەڵی عێراقی بەتەواوی لە ئاو بێبەشكردووە.

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ساڵی سێیەمە عێراق بە قەیرانی كەمئاویدا تێپەڕدەبێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی ئاوی ئەمباركراو دەبێت.

حەمدانی لە پەراوێزی سەردانێكیدا بۆ پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا وتیشی، “كەمئاوی لە هەریەك لە عێراق و سوریا و توركیا و ئێران ڕوودەدات، بەڵام ئەو بنەمایەی لەسەر ئاستی جیهان پێویستە وڵاتی سەرچاوە مامەڵەی لەگەڵدا بكات بریتییە لە دابەشكردنی زیان” دووپاتیشیكردەوە، ئەو وڵاتانە كەمئاوییان هەیە و ئاوی ئەمباركراویش، بەهەمان شێوە عێراقیش هەروا، پێویستە لە زیانەكەدا هاوبەشیمان بكەن.

بەپێی وتەی وەزیرە عێراقییەكە توركیا كاری لەسەر هاوبەشیكردن لە زیانەكەدا كردووە، بەڵام ئێران تائێستا ئەو هەنگاوەی نەناوە و چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەرێنی-یانن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران ڕێڕەوی ئاوی ڕووبارەكانی گۆڕیوە و ئەوەش سەرپێچییەكی نێودەوڵەتیی ڕوونە. دووپاتیشیكردەوە، پێویستە ڕووبارەكان بگەڕێندرێنەوە سەر دۆخی پێشووی خۆیان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

بابەتی دواتر

ڕاوێژکاری کازمی: هەرێمی کوردستان ناچارە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share