بەهۆی خۆڵبارینەوە داوای خەرجكردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ هێزە ئەمنییەكان دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە حكومەتی عێراق دەكات بەهۆی خۆڵبارین و مەترسییەكانی لەسەر تەندروستی دەرماڵەی مەترسی بۆ هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی هاتوچۆ خەرجبكرێت.

سوهەیلە سوڵتانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و خۆڵبارینەوە هێزە ئەمنییەكان و كارمەندانی هاتوچۆ مەترسی لەسەر تەندروستییان هەیە و پێویستە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەرماڵەی مەترسی بۆ كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان دابینبكرێت.

ئاشكرایكرد، كارمەندانی هاتوچۆ بەردەوام لەسەر شەقامەكانن كە زۆركات دووچاری ڕووداوەكانی هاتوچۆ دەبنەوە و گۆڕانكاریی كەشوهەوا و پلەكانی گەرماش هەڕەشە و مەترسی لەسەر تەندروستییەكان دروستدەكات.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم ڕێژەی بارانبارینی 12كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share