ستیفانۆ پیۆلی: هێشتا بردنەوەکەی ڕیاڵ مەدرید لە مێشکماندایە

ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان، ستیفانۆ پیۆلی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی هیلاس ڤیرۆنا، وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

لە بارەی یارییەکەوە جەخت دەکاتەوە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن لووتکەی ڕیزبەندیی کالچیۆ بگرنەوە، نموونەش بە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەهێنێتەوە کە بە گوڕوتین و ڕۆحییەتێکی ئاگرینەوە توانیویەتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یانەی مانچستەر سیتی بباتەوە.

 

“یاریکردن بەرامبەر ڤیرۆنا وەک یارییەکانی پێشووە، ئێمە ئێستا لە خاڵێکداین کە هەموو یارییەکان وەک کۆتایی دەبینین، ئەو حەز و پاڵپێوەنەرە لە چاوی یاریزانەکانمدا دەبینم.”

 

“دەزانین ڤێرۆنا دەتوانێت ئاستەنگیمان بۆ دروست بکات، بەڵام لەم دواییانە کێشەکان وایان لێکردین باشتر بەرەو پێش بچین، کاتی ئەوە هاتووە نیشانی بدەین کە ئێمە نەک تەنها باشین، بەڵکوو دەتوانین ببین بە باشترین.”

 

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ئێمە گرنگە، هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات

 

“ئێمە و ڤێرۆنا لە سەرەتای یارییەکاندا دەتوانین گۆڵ تۆمار بکەین، بۆیە دەستپێکی یارییەکە گرنگ دەبێت، ئەگەر یارییەکە وەک یارییەکانی دیکە قورس بێت، هەوڵ دەدەین تایبەتمەندییەکانمان بگۆڕین.”

 

“ئامانجمان هەمیشە یەک شتە، هەوڵ دەدەین یاریگا کۆنترۆڵ بکەین، بۆیە دەبێت لە دەستپێکەوە تا کۆتایی بە هەمان گوڕوتینەوە دەربکەوین.”

 

“چامپیۆنزلیگ لە مێشکماندایە، ڕیاڵ مەدرید بە دڵ و ڕۆح و عەقڵیەتی سەرکەوتن بردنەوەی تۆمار کرد، بۆ ئێمەش و هەمووانیش دەبێت هەموو شتێک لە ناو یاریگا پێشکەش بکەین.”

 

“هەموو کەس پێشبینی ئەوە دەکات ئێمە دوا دەکەوین، گرەو دەکەم تیمەکە سبەینێ باشترین ئاست پێشکەش دەکات.”

 

ئەنچیلۆتی ئەفسانەیە، ئەو لە لووتکەدایە، پێم وایە ئەو توانای هەیە بچێتە ناو دڵ و دەروونی یاریزانەکانەو

 

“زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ئێمە گرنگە، هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات.”

 

“سەیری یاری ئینتەرم نەکرد بەرامبەر ئیمپۆلی، جارێکی دیکە سەیری ڕاهێنانەکەم کردەوە، دواتریش سەیری یاریی تێنسی سەر زەوی و ئەلکارازی دیاردەم کرد.”

 

“ئەنچیلۆتی ئەفسانەیە، ئەو لە لووتکەدایە، پێم وایە ئەو توانای هەیە بچێتە ناو دڵ و دەروونی یاریزانەکانەوە، ئەوە باشترین خەسڵەتە لە ڕاهێنەرێکدا بوونی هەبێت.”

بابەتی پێشتر

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

ناپۆلی 1-0 تۆرینۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share