دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ساڵانە چەند گەنمیان پێویستە و ئەمساڵ كورتهێنانی گەنم چەندە؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستمان بە 750 هەزار تۆن گەنم هەیە و ساڵی ڕابردوو 125 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهێندراوە و دەڵێت، ” وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕەزامەندیی لە حكومەت وەرگرتووە بۆ هاوردەكردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم بۆ پڕكردنەوەی پێویستییەكانی ناوخۆی عێراق”.

“چاندنی گەنم ساڵی ڕابردوو كەمبووەتەوە”

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گەنمی زیاتر چێندراوە هەرچەندە وشكەساڵی هەبووە و لە ئێستادا دەستنەكراوە بە وەرگرتنی گەنم و ساڵی ڕابردوو 125 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی كوردستان چێندراوە كە ئاستی بەرهەمهێنان زۆر كەمبووە.

“هەرێمی كوردستان پێویستی ناوخۆ پڕناكاتەوە”

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم باسی لەوەكرد، ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی كوردستان بەرهەمی گەنم زۆر كەمبووە و 125 هەزار تۆن بەرهەمهێندراوە لەكاتێكدا بەپێی ژمارەی دانیشتووان پێویستمان بە 750 هەزار تۆن هەیە.

“لە بەغدادەوە گەنم بۆ هەرێم دابیندەكرێـت”

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم وتی، ” بۆ پڕكردنەوەی پێویستی گەنم بۆ هەرێمی كوردستان لە حكومەتی عێراقەوە دابیندەكرێت و ئەو گەنمە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بەرهەمدەهێندرێن”.

“چەند ساڵێكە عێراق گەنمی لە دەرەوە هاوردەنەكردووە”

بە وتەی نەوزاد شێخ كامیل، “حكومەتی عێراق لە ساڵی 2017ەوە گەنمی لە دەرەوە هاوردەنەكردووە و تەنها لە ماوەی ڕابردوودا 250 هەزار تۆنی هاوردەكردووە”.

“حكومەتی عێراق ڕەزامەندیدا بە هاوردەكردنی سێ ملیۆن تۆن گەنم”

ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم باسی لەوەكرد، ” وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕەزامەندی لە حكومەت وەرگرتووە كە سێ ملیۆن تۆن گەنم لە دەرەوە هاوردەبكرێت، بەڵام دەبێت لە ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسایەك هەیە دەنگی لەسەر بدرێت ئەو كات دەتوانرێت گەنم هاوردەبكرێـت”.

حكومەتی عێراق ساڵانە پێویستی بە نزیكەی پێنج ملیۆن تۆن گەنم بۆ پڕكردنەوەی پێویستییە ناوخۆییەكان هەیە و لە ئێستادا بەرهەمی گەنم دەگاتە یەك ملیۆن تۆن بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بۆ نزیكەی 50%دابەزیوە.

بابەتی پێشتر

هەپەگە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی لەبارەی ژمارەیەك لە مامۆستایانەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share