بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کردووە بەبۆنەی مردنی هاوسەرییەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە هەریەکەی لە کوێستان محەمەد هاوژینی بەکر سەعید دەکاتە، هەروەها سەرەخۆشی لە نیاز سەعیدی برای کە ئەندامی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاریی یەکێتییە دەکات.
ڕایگەیاندووە، ” بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی خۆم ئاراستەی ئێوە و بنەماڵەکەتان دەکەم، لەخوای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت”.