ڕاگەیەندراوێك لەبەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ كاریگەرییەكانی شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و لەگەڵ ئەگەری تاوەباران لە چەند ناوچەیەكدا بە تایبەت سنووری ناوچە شاخاوییەكان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و بوونی تۆز و خۆڵ لە كات و شوێنە جیاوازەكان.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، ڕۆژی شەممە ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران، لە ناوچە شاخاوییەكان و ئەگەری تاوەباران دەبێت، تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن بەردەوامدەبێت.

بابەتی پێشتر

ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

شۆفێران لەبارەی پێدانی لۆگۆی تاكسییەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share