ئێستا زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینانی سەربازی و ئەو وەزارەتانە دەكرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە و دەڵێت، “ئەگەر پارەی پێویست لە بانكەكاندا هەبێت دەتوانرێت لە 10ی ئەم مانگەشەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چوار بكرێت”.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری خانەنشینانی سەربازی بكرێت و ئەو وەزارەتانەی كە ماون مووچەیان وەرنەگرتووە مووچەیان پێدەدرێت.

ئاشكرایكرد، ئەگەر پارەی پێویست لە بانكەكاندا هەبێت دەتوانرێت لە یەك ڕۆژدا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵ بهێندرێت و 10ی ئەم مانگەش دەستبەدابەشكردنی مووچەی مانگی چواربكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار: هەندێک کەس نابەرپرسیارانە درەخت و کورسییەکان دەشکێنن

بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار ڕایدەگەیەنێت، بەشێک لە هاوڵاتییان بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە گڵۆپ، درەخت و کورسییەکانی ناو پارکەکە دەشکێنن. خەرمان…
زیاتر ببینە

سودانی لیژنەیەكی پێكهێناوە و هەوڵی چارەسەركردنی كێشەیەك لەگەڵ هەرێم دەدات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەكی بۆ چارەسەركردنی گرفتی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share