بەهۆی مەترسیيەكانی خەستبوونەوەی خوێنەوە، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەكارهێنانی جۆرە ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنای لە وڵاتەكەی سنوورداركرد.
ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، ڤاكیسنی جۆنسن جۆنسن سنوورداردەكرێت بەو پێیەی مەترسی تووشبوون بە خوێن خەستبوونەوەی لێدەكرێت.
ئاماژە بەوە كراوە، ئەو كەسانەی ئەو ڤاكسینەیان پێدەدرێت دەبێت كەسانی پێشگەیشتووبن و ناتوانن جۆرەكانی دیكەی ڤاكسین وەربگرن یاخود ئەگەر كەسەكە خۆی داوای ئەو ڤاكسینە بكات.
پێشتر چەند جارێك بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریكا، پێشنیازی بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر و مۆدێرنایان بۆ هاوڵاتییانی وڵاتەكەیان كردووە.