ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی پێشمەرگە پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ تێكشكاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، كاتژمێر10ی شەوی ڕابردوو لە سنووری میحوەری 6ی هێزی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێكی لیوای 18ی پیادەیان لە خاڵی دارە بزمارە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی چیای قەرەچوغ داوە.

ئاماژە بەوە كراوە، هێزەكانی پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەكەیان داوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لەئەنجامی ئەو بەرپەرچدانەوەیەدا، پێشمەرگەیەك برینداربووە و لە ئێستادا، چارەسەری پزیشكی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە.

بابەتی پێشتر

لە گوڵاڵە داعش پەلاماری سوپای عێراقیدا

بابەتی دواتر

لە باشووری ئەفریقا تووشبوون بە كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێردا بە ڕێژەی 50% زیادیكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share