ڕاوێژكاری كازمی: داهاتی عێراق لەمساڵدا زیاترە لە 150 ملیار دۆلار

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشبینیدەكات داهاتی عێراق لەمساڵدا زیاتربێت لە 150 ملیار دۆلار.

موزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینییەكانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق سەبارەت بە زیادبوونی داهاتەكانی لەمساڵدا بە تێكرای داهاتی نەوتی و نا نەوتی لە عێراقدا دروستبووە و داهاتی عێراق زیادیكردووە.

ئاماژەی بەوەكرد، ڕۆژانە 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە عێراقەوە هەناردەدەكرێت ئەگەر هەر بەرمیلێك نەوت بە 104 دۆلار بفرۆشرێت داهاتەكەی 8 بۆ 10 ملیار دۆلارە.

ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران وتی، ” ئەگەر داهاتەكانی هەرێمی كوردستانیش ئەژماربكرێت و داهاتەكانیان زیادبكات داهاتی ساڵانەی عێراق زياتردەبێت لە 150 ملیار دۆلار لە كۆتایی ساڵی دارایی 2022دا”.

بابەتی پێشتر

تۆڵە سەندنەوەی سەڵاح، ئەشرەف بن عەیادی هێنایە قسە

بابەتی دواتر

ڕاشفۆرد بۆ تین هاگ: بە یەک مەرج لە یونایتد بەردەوام دەبم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تیمەكان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share