ڕاشفۆرد بۆ تین هاگ: بە یەک مەرج لە یونایتد بەردەوام دەبم

لە ستوونێکی تایبەت بۆ (Caught Offside)، فابریزیۆ ڕۆمانۆ نوێترین زانیاریی لەسەر داهاتووی مارکۆس ڕاشفۆرد ئاشکرا کردووە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە لە مانگی شوباتەوە بیر لە بژاردەکانی دەرەوەی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە، گرێبەستەکەشی هاوینی 2023 کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە.

ڕۆمانۆ بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ڕاشفۆرد لە ئۆڵد ترافۆرد لەگەڵ ئێریک تین هاگ دەمێنێتەوە، تاکە مەرجیشی ئەوەیە ڕاهێنەرەکە دڵنیای بکاتەوە لەوەی کاتی تەواوی بۆ یاریکردن پێدەدات.

بەپێچەوانەوە ئەگەر ڕاهێنەری نوێ هاوشێوەی ڕاڵف ڕانیک دڵنیایی پێنەدات، جارێکی دیکە تاوتوێی داهاتووی دەکات و لەگەڵ یەکێک لە یانەکانی پاریس سان جێرمان، یاخود چەند یانەیەکی پریمەرلیگ پەیوەندی دەبەستێت.

هێرشبەرەکە لەم وەرزەدا لە 25 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە، تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە، هەموو هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە پێگەیەک لە پێکهاتەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیالی 2022 بەدەست بهێنێت.

بابەتی پێشتر

ڕاوێژكاری كازمی: داهاتی عێراق لەمساڵدا زیاترە لە 150 ملیار دۆلار

بابەتی دواتر

ماكرۆن ناوی پارتەكەی گۆڕی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share