لە جەژندا 38 تاوان لە هەولێر ئەنجامدراون و 2 كەسیش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

پارێزگای هەولێر، ئاماری ڕووداوەكانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵی بڵاوكردەوە كە 38 تاوان لەماوەی سێ ڕۆژی جەژندا ئەنجامدراون، 10 ڕووداوی هاتوچۆ تۆماركراون كە بەهۆیەوە دووكەس گیانیان لەدەستداوە و 13 كەسی دیكە برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو ئامادەكاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ئامادەكرابوون، بەسەركەوتوویی جێبەجێكران.

ئاماری گشتیی ڕووداوەكان لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لەسنووری هەولێر:

یەكەم/ پۆلیس:-

سەبارەت بە پلانی ئەمنی و ئامادەباشيی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بەبەشداریی سەرجەم هێزەكان لەهەموو بەش و هۆبەكانی بەڕێوەبەرایەتی لەهەرسێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەكانی وەكو خۆی و بەسەركەوتوویی جێبەجێكران، ئاماری تاوانەكانیش لەڕۆژانی جەژن بەمشێوەیە بوون، 38 تاوان تۆماركراون، 33 ئاشكراكراوە، 5 تاوانیش لە ژێرلێكۆڵینەوە دان.

دووەم/ هاتوچۆ:-

سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەكانی وەكو خۆی و بەسەركەوتوویی جێبەجێكران، بەڵام بەداخەوە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساكانی هاتوچۆ و لێخوڕینی خێرا، 10 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویاندا و لەئەنجامیاندا 13 كەس برینداربوون و 2 كەسیش گیانیان لەدەستدا.

سێیەم/ بەرگریی شارستانی:-

تەواوی بنكەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ئەرك دابوون، لەو ماوەیەشدا 6 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە هەبوون، سەرجەم حاڵەتی ئاگركەوتنەوەكانیش لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنترۆڵكراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی مادديی هیچ زیانێكی گیانیان لێنەكەوتووەتەوە.

چوارەم/ گەشتوگوزار:-

سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەك چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەكانی وەكو خۆی و بەسەركەوتوویی جێبەجێكران، ژمارەی ئەو گەشیارانەی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێر پایتەختیان كردووە بریتی بوو لە 138.112 گەشتیار.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەوروپا: تورکیا ئومێدی چوونەناو یەکێتیی ئەوروپای نەما

بابەتی دواتر

تۆڵە سەندنەوەی سەڵاح، ئەشرەف بن عەیادی هێنایە قسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو بومەلەرزە پێنجوێن-ی هەژاند

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو بومەلەرزە سنووری عێراق-ئێرانی لە نزیك قەزای پێنجوێن هەژاندووە. دەستەی گشتیی كەشناسی…
Total
0
Share