پەرلەمانی ئەوروپا: تورکیا ئومێدی چوونەناو یەکێتیی ئەوروپای نەما

ئەمرۆ پەرلەمانی ئەوروپا بە توندی ئیدانەی بڕیاری زیندانیکردنی هەتاهەتایی عوسمان کاڤالا بزنسمانی تورکیی کرد و ڕایگەیاند، بەم کارەی تورکیا “هەموو ئومێدێکی خۆی لەناوبرد” بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەئەندامبوون لە یەکێتیی ئەوروپادا.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا زیندانیکردنی کاڤالایان لە ساڵی 2017وە بە کارێکی نەشیاو لەقەڵەم دا و داوایانکرد، “یەکسەری و بەبێ مەرج ئازادبکرێت”.

لە 25ی مانگی ڕابردوودا کاڤالا سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو، بە تۆمەتی “هەوڵی هەڵگەڕانەوە” لە حکومەتەکەی ئەردۆغان.

عوسمان کاڤالا-ی 64 ساڵ ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە ئاراستەیکرابوون و پرسەکەی وەک “تیرۆرکردنێکی دادگایی” ناوبرد کە لەژێر فشاری سەرۆکی تورکیادا ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share