ئەڵمانیا.. خەڵاتی ساڵانەی مافی مرۆڤ بە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەدرێت

لە شاری ڤایماری ئەڵمانیا خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤ بە سیاسەتمەداری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبەخشێت.

خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی 1995 بەدواوە هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 10ی کانوونی یەکەمدا کە ڕێککەوتی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت و بکەن.

ڕێکخراوەکان و میدیاکانی ئەڵمانیا بە گشتی پشتگیریی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان دەکەن.

تا ئێستا چەندینجار یەکێتیی ئەوروپاش بڕیارەکانی زیندانیکردنی دەمیرتاشی ڕەتکردووەتەوە و دوو مانگ پێش ئێستاش وادەیەکی بۆ تورکیا دانا تا سیاسەتمەدارە کوردەکە ئازادبکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەوەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، “کەس ناتوانێت وادە بۆ ئەوان دابنێت لەسەر بابەتێکی ناوخۆیی”.

دەسەڵاتی تورکی لە 4ـی تشرینی یەکەمی 2016دا هەر یەك لە دەمیرتاش، فیگەن یۆکسەگداغ و 13 پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپەی دەستگیرکرد، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share