بە بڕیاری ئۆپیك وڵاتانی هەناردەكاری نەوت لەوانە عێراق، بڕی نەوتی هەناردەكراویان زیاددەكەن.
ڕێكخراوی ئۆپیك بڕیارێكی نوێی بۆ زیادكردنی نەوتی هەناردەكراو دەركرد و لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوكە، ڕۆژانە 432 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر دەفرۆشن.
بەپێی بڕیارەكە، هەریەك لە ڕوسیا و سعودیە نەوتی هەناردەكراویان زیاددەكەن بۆ 10.663 بەرمیلی ڕۆژانە و عێراقیش بڕی نەوتی هەناردەكراوی زیاددەكات.
مانگی نیسانی ڕابردوو عێراق ڕۆژانە سێ ملیۆن و 352 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەكەی 10 ملیار و 913 ملیۆن و 197 هەزار دۆلار بووە و تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك 108.503 دۆلار بووە.
بەپێی بڕیارە نوێیەكەی ئۆپیك، ئەگەر نرخی نەوت لەم ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە، ئەوا لە مانگی داهاتووەوە داهاتی نەوتی عێراق لە 11 ملیار دۆلار نزیكدەبێتەوە.