ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری هازارد ببێت

هازارد نایەوێت لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات و ئیدارەی یانەی شاهانە تا هاوینی داهاتوو چاوەرێی دەكات.

هازارد لە سەرەتای ئەم وەرزەوە لەلایەن ئەنچلۆتی ڕاهێنەرەوە، هەلی زۆری پێدرا ئاستی خۆی بەرزبكاتەوە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاماژەی بەوەداوە، ئیدین هازارد-ی بەلجیكی لە پلانیدا نییە لەگواستنەوەی زستانەدا لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات و خواستی ئەوەیە بەردەوام بێت.

بەڵام ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید تا ساڵی داهاتوو چاوەڕێی بەرزبوونەوەی ئاستی یاریزانەكە دەكات و ئەگەر سەركەوتوو نەبوو، دەستبەرداری دەبێت.

لە دوایین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچلۆتی ڕاهێنەردا ڕایگەیاند: ئەگەر هازارد دەیەوێت بڕوات پێویستە زوو خۆی یەكلاییبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share