میدیایەكی ئەمریكی: هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال بە فیتی تورکیایە

میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، هێرشەكەی سوپای عێراق كە بە فەرمانی مستەفا كازمی بۆ سەر شەنگال دەستیپێكردووە بە فشاری توركیا بووە.

ئاژانسی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشكرایكردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەكەی توركیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە، سوپای عێراق هێزی زیاتری ڕەوانەی شەنگال كردووە بۆ دوورخستنەوەی هێزەکانی “یەبەشە”.

بەپێی ئاژانسەکە، “ئەو جوڵەی سوپای عێراق بۆ شەنگال كە بە فەرمانی مستەفا کازمی بووە، فشاری تورکیایە، كە پێیوایە دەبێت هەموو ڕێگاکان بەسەر پەکەکە دابخرێت.”

ئەلمۆنیتەر ڕاشیگەیاندووە، دوای ساڵی 2014 خەڵکی شەنگال متمانەیان بە سوپای عێراق و “پێشمەرگەی پارتی” نەماوە كە بیان پارێزن، بۆیە ئەو بۆشاییە بووە هۆی دروستکردنی هێزێکی لۆکاڵی ئێزیدییەکان بۆ پارێزگاریکردن لە خۆیان.

بابەتی پێشتر

لێشاوی دەستپێشخەری دەتوانێت عێراق لە چەقی بنبەستی سیاسی دەربهێنێت؟

بابەتی دواتر

هەڵاوسان لە تورکیا پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت.. لە بەرزترین ئاستی 20 ساڵی ڕابردوودایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share