حكومەتی هەرێم: ئامادەین لە زووترین كاتدا هەناردەی نەوت دەستپێبكەینەوە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، شاندی حكومەتی هەرێم راسپێردرا كە لە چوارچێوەی دەستوور لە هەوڵ و گفتوگۆكانیان بەردەوامبن و هاوكات ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حكومەتی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دووپاتكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا، ئەنجامی گفتوگۆی هاوبەشی نێوان وەزارەتی نەوتی حكومەتی فیدراڵ و شاندی هەرێم سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان خرایەڕوو.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەتی هەرێم ئامادەیە لە زووترین كاتدا، پڕۆسەی هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە و هیوادارین لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵیش پەلەبكەن لە تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم چەندین ملیار دۆلار زیان لە گەنجینەی گشتی كەوتووە، لە هەمان كاتدا ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پاراستنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راسپارد كە لە چوارچێوەی دەستوور لە هەوڵ و گفتوگۆكانیان بەردەوامبن.

بابەتی پێشتر

ئومێد خۆشناو: مەترسییەكانی لافاو لە هەولێر كەمتربوونەتەوە

بابەتی دواتر

كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕەكانی دراو لە هەرێمی كوردستان بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بووە بە 144 هەزار…
Total
0
Share