بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەگەری نمە باران لە هەندێك شار و ناوچەی هەرێم هەیە، لە پاش نیوەڕۆشەوە ئاستی خۆڵبارین زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە شاری هەولێر ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى كەمێك نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان، سەرەڕای تۆزێكی سوك بەتایبەت لە باشوورى پارێزگادا كە لە پاش نیوەڕۆوە تۆزەكە هەندێك زیاتر دەبێت.
لە سلێمانیش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەى جیاوازى پارێزگادا و بوونی تۆز كە لە پاش نیوەڕۆ زیاتر دەبێت. خێرایی با-ش لەنێوان (10- 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت.
كەشناسی هەرێم سەبارەت بە كەركوك پێشبینی دەكات، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆز و خۆڵ.
هەروەك ئاسمانی پارێزگای هەڵەبجەش نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سوک كە لە کاتەکانى پاش نیوەڕۆدا تۆزەكە زیاتر دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان لە دهۆك ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران و هەورە تریشقە و بوونى تۆز و خۆڵ.