یەبەشە: هێرشەکانی عێراق بۆسەر شەنگال بە فەرمانی تورکیا و هاندانی پارتییە

فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال سەبارەت بە ناکۆکییەکانی قەزای شەنگال ڕایگەیاند، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق ڕێگەدەکاتەوە بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق و ئەو هێرشانە بە فەرمانی تورکیا و هاندانی پارتی ئەنجامدەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا یەبەشە ئاشکرایکردووە، هەرچییەک پێویستبێت بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شەنگال دەیکەن، لەگەڵ ئەوەشدا خۆپاراستن دەکەنە بنەما بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک.

لە ڕاگەیەندراوەکەی یەبەشەدا هاتووە، “ماوەیەکە حکومەتی کازمی دەیەوێت هێرش بکاتەسەر گەلەکەمان، بەڵام ئێمە بە هەستیارییەکی گەورەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان دەکەین”.

یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال هێرشەکانی سوپای عێراق بە فەرمان وەرگرتن لە تورکیا دادەنێت و ڕایگەیاندووە، “حکومەتی کازمی ڕاستەوخۆ ئەم فەرمانانەی لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و خیانەتکاری وەک پەدەکە وەرگرتووە، ئێمە دووپاتیدەکەینەوە کە کێشەی شەنگال سەربازی نییە، بەڵکو پرسێکی سیاسییە، ئەم هەڵوێستانەی کازمی و حکومەتەکەی دەرگا بۆ داگیرکردنی خاکی عێراق دەکاتەوە”.

یەبەشە دەڵێت، “ئێمە وەک کۆمەڵگەی ئێزدی لە مێژوودا زۆرجار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی و فەرمان بووینەتەوە، کە دیارترینیان فەرمانی 2014یە، بۆیە هیچکات خۆمان بێ پاراستن ناهێڵینەوە، ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانەش بەهیچ شێوەیەک قبوڵناکەین”.

یەبەشە لەبارەی زیانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویشەوە ڕایگەیاندووە، “لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڕێیەکمان شەهیدبووە و سێ کەسیش برینداربوون، کە یەکێکیان مەدەنیی بووە”.

ڕاگەیەندراوەکە جەختی کردووەتەوە، “ئێمە گفتوگۆ و دیالۆگ دەکەینە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان، ئێمە دژی سوپای عێراق نین، بەڵکو دژی سیاسەتی لەناوبردن و بەکارهێنانی سوپاین بۆ بەرژەوەندیی هەندێک لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: لە سەدا 60ی ئەوروپا کێشەی قەڵەوییان هەیە

بابەتی دواتر

چۆن پارێزگاری لە ددانەکانت دەکەیت لەماوەی دووگیانیدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا كاتی ناونووسین و تۆماركردنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بنەڕەتی درێژبكاتەوە. سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی…
Total
0
Share