شانەی ئەمنی: هێزەئەمنییەكان ڕاسپێردراون دەستكراوەبن لە سنووری شەنگال

شانه‌ی ئەمنیی عێراق ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له ‌سنووری شه‌نگال ڕاسپاردووه‌ ده‌ستكراوه‌بن بۆ ڕێگریكردن له‌ تێكدانی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه.

لە ڕاگەیەندراوێكدا شانه‌ی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، “گروپێك به‌ناوی یه‌به‌شه‌ ژماره‌یه‌ك ڕێگایان له‌ ناوچه‌كانی سنونێ و خانه‌سۆر و كۆمه‌ڵگه‌ و گونده‌كانی سنووری شه‌نگال داخستبوو، له ‌چێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیاندا ئەو هێزانەی كه‌ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكانیان پێ سپێردرابوو، ده‌ستیان به‌كاره‌كانیان كرد، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی قه‌ناس بەدەست و بۆمبی چێندراو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ڕێگا بوونەتە‌وه‌.

شانەی ئەمنی جەختیشی كردووەتەوە، بە گوێرەی بنەماکانی ڕووبەڕوبوونەوە، وەڵامی سەرچاوەی ھێرشەکانیان داوەتەوە و ڕێگەکەیان کردووەتەوە، ڕێگەش نادەن بە ھیچ مامەڵەیەکی دەرەوەی یاسا، کە ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین تا سبەینێ پێشنیوەڕۆ بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بەرپرسانی خۆرئاوا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا: لەلێواری مەرگدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر جۆرێک 25 دینار دادەبەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی…
Total
0
Share