نرخی بەنزین دادەبەزێت

لە ئەمڕۆوە لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی نرخی بەنزین بۆ هەر جۆرێک 25 دینار دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، “لە ئەمڕۆوە نرخی ھەر لیترێک بەنزین 25دینار دادەبەزێت و نرخەکان بەم شێوەیەیان لێدێت، نرخی یەک لیتر بەنزینی دەبێتە 975 دینار، بەنزینی موحەسەن دەبێتە هەزار و 175 دینار و بەنزینی سوپەریش لە دەبێتە هەزار و 325 دینار”.

دابەزینی نرخی بەنزین تەنها سلێمانی نەگرتووەتەوە بەهەمان شێوە لە پارێزگای هەولێریش دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی ئاییندە: هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لە دوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە

سەرۆکی رێکخراوێکی ژینگەیی رایدەگەیەنێت، “هەولێر بۆ پیسبوونی ژینگە لەدوای بەغدادەوە لە پلەی دووەمدایە”. مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە…
Total
0
Share