یۆنامی داوا لە سەركردە عێراقییەكان دەكات پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت خێرابكەن

نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق داوا له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی ده‌ستور ڕه‌چاوبكه‌ن

یۆنامی له‌په‌یامێكدا كە بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان بڵاویكردووەتەوە دەڵێت‌، “دووپاتی گرنگیی كۆتاییهێنان به‌ چه‌قبه‌ستویی سیاسی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا ‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووعێراقییه‌كاندا”.

لە پەیامەكەدا هاتووە، “وڵات پێویستی بە ویستێكی سیاسی پێكه‌وه‌یی دڵسۆزانه‌ی هه‌یە بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه‌ سیاسیه‌كان له‌پێناو پێشەوە‌چوون و دابینكردنی داواكارییه‌كانی هاوڵاتییاندا”.

هەر لە پەیامەكەی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراقدا هاتووە، “له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ر به‌ هاوبه‌شكاری هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌، داواش له‌ هه‌موو سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بكه‌ن و پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێرابكه‌ن و كاته‌ دیاریكراوه‌كانی ده‌ستوور ڕه‌چاوبكه‌ن”.

داواش دەكات، “به‌بێ دواكه‌وتن ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێك بدرێت، كه‌ بتوانێت به‌ خێرایی ئەو داواكارییانەی عێراقییەكان بڕوات كه‌ هێشتا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌”.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو مانچستەر یونایتد یاریی هەیە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ كەسوكاری ڕووداوەكەی چەمچەماڵ: دەبێت تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share