لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا و لە هەفتەی 35دا ، ئەمشەو كاتژمێر 10:00ی شەو یانەی مانچستەر یونایتد لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی برینتفۆرد دەكات.
مانچستەر یونایتد 55 خاڵی هەیە و شەشەمە و برینتفۆردیش بە 40 خاڵ لەپلەی چواردەیەمدایە.
مانچستەر یونایتد بەم دواییە ئەنجامەكانی زۆر خراپ بوون و لە شەش یاریی ڕابردوو تەنها یەك یاریی بردۆتەوە، سیان دۆڕاوە و دوانیش یەكسان بووە.
لە بەرامبەردا برینتفۆرد لە شەش یاریی ڕابردوودا چوار بردنەوەو یەكسان بونێك و شكستێكی تۆماركردووە.
ئامانجی مانچستەر یونایتد گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو، ئامانجی برینتفۆردیش مانەوەیە لە خولی ئینگلتەرا.