تیاگۆ سیلڤا: گواستنەوەی ڕامۆس بۆ پاریس خەمباریکردم

بەرگریکاری ئەزخموونداری بەرازیل و یانەی چێڵسی، تیاگۆ سیلڤا بە خەمبارییەوە ڕەخنە لە گواستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس بۆ یانەی پاریس سان جێرمان دەگرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا، تیاگۆ بە (ESPN)ی ڕاگەیاندووە، “زۆرم بیرکردەوە، لەبارەی شتانێکی زۆر کە لە ماوەی ڕابردوو ڕوویاندا، من هیچ شتێکم نییە لەدژی سێرجیۆ ڕامۆس، بەڵام سێرجیۆ کاتێک بۆندی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ پاریس واژووکرد لەهەمان تەمەنی مندا بوو کاتێک یانەکەم بەجێهێشت، تێناگەم، بەڕاستی ئەوە خەمباریکردووم”.

بەرگریکارەکەی سیلیساو ڕوونکردنەوە لەبارەی چۆنیەتی ڕۆیشتنی لە پاریس دەدات و دەڵێت، ” لەبارەی گواستنەوەی ڕامۆسەوە لەگەڵ کەسدا قسەم نەکردووە، بەڵام بەڕاستی دڵتەنگی کردم، ئەوەی پێشکەشی ئەوکرا بە من نەدرا، وەک ئەوەی هیچم بۆ یانەکە نەکردبێت، زۆرێک لە هاندەران پێیانوابوو لەبەر پارە لە پاریس دەرۆم و بۆندەکەم نوێناکەمەوە، بەڵام من لێرە لە چێڵسی نیو هێندەی مووچەی پاریس وەردەگرم، پێموایە بەهیچ شێوەیەک ڕێزیان لە تواناکانم نەگرت، بۆ هەشت مانگ منیان دەهێشتەوە لەپێناو هەشت ساڵ سەروەری”.

ڕامۆس لەتەمەنی 35 ساڵیدا بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژووکرد، سیلڤا کە یەکێکبوو لە سومبولەکانی یانەکە لەهەمان تەمەندا و بەهۆکاری هەڵکشانی تەمەنی بۆندەکەی نوێنەکرایەوە.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام لە یاخیبووەکەی بەرشلۆنە نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی ئیسپانیا فریای ڕیاڵ و بارسا کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share