مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، به‌ڵام بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌.

دوای بردنه‌وه‌یان به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام به‌رانبه‌ر وێست برۆمیچ و سه‌رکه‌وتنیان بۆ پله‌ی دووه‌م و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ به‌ شێوه‌یه‌کی کاتیی، ڕاهێنه‌ره‌ سپێشه‌ڵه‌که‌ی سپێرز ڕایگه‌یاند، ” کاتێک تیپه‌که‌ت پاڵه‌وانه‌ و هه‌وڵ بۆ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌کان ده‌دات، بابه‌ته‌که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ ڕکابه‌رانه‌وه‌، ده‌مه‌وێت بڵێم که‌ پێکهاته‌ی تۆتنهام له‌ چه‌ندین خولی دیکه‌ی ئه‌وروپا ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی ڕاسته‌قینه‌، به‌ڵام له‌ خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌م بابه‌ته‌ قورسه‌، ده‌کرێت خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆری خاڵ بیت، به‌ڵام له‌ کۆتاییدا لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی و چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد و لیسته‌ر سیتی و ئارسیناڵ پێشه‌نگی ده‌گرن، پێموایه‌ ده‌کرێت ڕێژه‌یه‌کی زۆر خاڵ کۆبکه‌ینه‌وه‌ و له‌ کۆتاییشدا نه‌بینه‌ پاڵه‌وان”.

“مۆو” ده‌ڵێت، ” که‌واته‌ پێویسته‌ ئێمه‌ چی بکه‌ین؟ پێویسته‌ یاری له‌دوای یاری هه‌نگاو بنێین، هه‌وڵده‌ده‌ین براوه‌بین و گوێ به‌ یانه‌کانی دیکه‌ نه‌ده‌ین، گرنگ نییه‌ به‌لامه‌وه‌ ڕکابه‌ران چی ده‌که‌ن، له‌ کۆتایی وه‌رزدا ده‌زانین له‌ چ پێگه‌یه‌کداین”.

یانه‌ی تۆتنهام له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌‌، به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 17 خاڵ هاوشانی یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و لیسته‌ر سیتی و ساوزامپتن ململانێی نازناوی 2020/2021 ده‌کات.

بابەتی پێشتر

پێکانی کریستیانۆ قورس نییه‌ و پۆرتوگال زه‌ره‌رمه‌نده‌

بابەتی دواتر

2020 بۆ کیمیچ کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share