ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە.

هاوکات، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەربارەی پرسی “دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە”.

ئاماژە بەوەشدراوە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تەرخانکراوە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر رێکارەکانی یەکخستنی کولێتی کۆنتڕۆڵ لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی: کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە لەناو شاردا قەدەغەیە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بەمەبەستی قوربانیکردن لەناو شاردا قەدەغەیە و هەرکەسێک…
Total
0
Share