قوباد تاڵەبانی: جەژنی ئەمساڵ دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزیی نێوانمان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو موسڵمانانی كوردستان و جیهان پیرۆزبێت، نزا و ڕۆژووی هەموو لایەک قبوڵبێت و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان.”

زیاتر وتی، “سەرباری ئەو گرژی و نیگەرانییانەی سێبەریان بەسەر ناوچەکەماندا کێشاوە، جەژنی ئەمساڵ تایبەتمەندییەکی تری هەیە کە ئاوێتەبوونییەتی لەگەڵ نەورۆزی کوردەواریدا، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئاشتەوایی و یەکڕیزیی زیاتری نێوانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە دژوارە.”

ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە ئەزموونی زۆر لەمە سەختترمان تێپەڕاندووە، بڕیاری گەلی کورد هەمیشە خۆڕاگری و مامەڵەی ژیرانە بووە. داواکارین لە خوای میهرەبان هێزمان پێ ببەخشێت تا وەک پێشینانمان، لەناو تەنگەژەکاندا ڕوو لە ئایندە و پڕ لە هیوا بین؛ بۆ شادکردنی گیانی پاکی شـ.ـەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواکانمان.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باسم عەوادی: دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كاری لە پێشینەی حكومەتی عێراقە

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی هەرێمی كوردستان سەقامگیریی دروستدەكات و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیش كاری لە پێشینەی…
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share