بەهۆی خۆڵبارینەوە زیاتر لە 200 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری كەركوك و گەرمیان كراون كە دووچاری تەنگەنەفسی بوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەپارێزگای كەركوك گواستییەوە، لەكاتژمێر 5ی ئێوارەی دوێنێوە تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 170 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە دووچاری تەنگەنەفسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری كەركوك كراون و تاوەكو ئێستا شەپۆلی خۆڵبارینەكە لە كەركوك بەردەوامە.
هاوكات پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان گواستییەوە، بەهۆی خۆڵبارینەوە 32 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی گەرمیان كراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.