بەهۆی تەقینی بەنداوی شیرینەوە لە سنووری كەركوك لافاو دروستبوو

بەهۆی تەقینی بەنداوی شیرین لە سنووری پارێزگای كەركوك لافاو دروستبووە و ڕەز و باخی جوتیاران لەو سنوورە زیانی بەركەوتووە و ژێرئاو كەوتوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای كەركوك گواستییەوە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی تەقینی بەنداوی شیرین لە سنووری پارێزگای كەركوك لافاو لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك -لەیلان و ڕێگای لەیلان- قادركەرەم دروستبووە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروستكردووە.

ئاماژەی بەوە كرد، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە دەیان ڕەز و باخی جوتیاران لەو سنوورە زیانیان بەركەوتووە و ژێر ئاوكەوتوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share