سیستانی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

نووسینگەی سەید عەلی سیستانی بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی سەماحەتی سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ دووشەممە تەواوكاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی سێشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

دوێنێ شەممە دیوانی وەقفی سوننی عێراق بڵاویكردەوە ڕۆژی دووشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد جێگرەوەی پۆگبای لە ساوزهاپتن دۆزیوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share