هاتوچۆی هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕەی شارەكەی گرتووەتەوە خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکانیان کەمبکەنەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “ئێستا بارانێکی بەخوڕ دەبارێت لە هەندێک ناوچەی هەولێر، بۆیە پێویستدەکات لێخوڕینەکانتان بەخێراییەکی کەم بێت، بۆئەوەی تووشی رووداو نەبن”.
وتەبێژەكەی هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، “خوای گەورە هەمو لایەکمان بپارێزێت”.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.