پۆلیسی گەرمیان: كەسێكمان دەستگیركرد كە 10 بوتڵی غازی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، دوای سكاڵای فرۆشیارێكی غاز كە چەندین بوتڵی غازی لێدزراوە دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی غاز دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان تێیدا هاتووە، دوای سكاڵای فرۆشیارێكی غاز كە چەندین بوتڵی غازی لێدزراوە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بە سوود وەرگرتن لەكامێرای چاودێری لەگەڕەكی كەلار-شەهیدان و دوای ڕەزامەندیی دادوەری لێكوڵینەوەی كەلار توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە كە 10 بوتڵی غازی دزیوە و دواتر فرۆشتوویەتی و لە ئێستادا پۆلیس دەستی بەسەر بوتڵە غازە دزراوەكاندا گرتووە و تۆمەتبار و كڕیاری غازەكان بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزدانی عێراقی بەندكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share