جەمیل بایك: ئەگەر پارتی و توركیا سەربكەون شتێك نامێنێت بەناوی هەرێمی كوردستانەوە

هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی و توركیا لەم هێرشانەیان سەربكەون شتێك نامێنێت بەناوی هەرێمی كوردستانەوە.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئامانجی توركیا و پارتی لاوازكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان”پەكەكە”و لەناوبردنی تەواوەتی گەلی كوردستانە، بەپێی ئەو پیلانگێڕییەش لە زاپ و ئاڤاشین دەستیان بە هێرشەكانیان كردووە.

بایك ئاشكرایكرد، توركیا هێرشێكی چڕی دەستپێكردووە و پارتیش لە هەموو ڕوویەكەوە لەم شەڕەدا لەگەڵ توركیایە و پارتی دەوروبەری پەكەكە دەگرێت و ناوچەكانی كە پەكەكەی تێدایە لەیەكتریان دادەبڕێنێت و لەهەمانكاتدا سەربازانی توركیا دەپارێزێت.

هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە، داوای لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد ڕێگا نەدەن توركیا و پارتی باڵادەستیی خۆیان بەسەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنن.

جەمیل بایك جەختیكردەوە، “ئەگەر توركیا و پارتی سەربكەون شتێك نامێنێت بەناوی هەرێمی كوردستانەوە و هیچ كەسێكی سەر بە پارتییش لە هەرێمی كوردستان لەسەر پێی خۆی نامێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی فەتح دەستپێشخەرییەكی دیكەی بارزانی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

پارتی بە پلان گەمارۆی خستووەتە سەر سلێمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت

بڕیارە سبەینێ سێشەممە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیی سنووری سلێمانیدا دابەشبکرێت. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو زیندانیکراوە سیاسییانە…
Total
0
Share