بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، گەشتە ئاسمانییەكان لە نەجەف و بەغداد ڕاگیران.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕاگیران.
ڕاگرتنی گەشتەكان بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەیە كە بەشێوەیەكی بەرچاو شارەكانی ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە.
پێشتریش فڕۆكەخانەی نەجەف ڕاگرتنی گەشتەكانی بەهەمان هۆكار ڕاگەیاند.
لە دوێنێ شەممەوە نزمەپاڵەپەستۆیەك ڕووی لە باشوور و خۆرئاوای عێراق كردووە و خۆڵبارینی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
حسێن ئەسەدی شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، شەپۆلەكە لە سعودیەوە ڕوو لە عێراق دەكات و پێشبینیدەكرێت كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن تۆزاوی بێت و لە چەند شار و ناوچەیەكی عێراق خۆڵبارین ڕووبدات.