درێسی “بلاک مامبا” بە پێنج ملیۆن دەفرۆشرێت

پێشبینی دەکرێت یەکێک لە درێسە وەرزشییەکانی کۆبی براینت، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە پێنج ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.

درێسی وەرزی 1996-1997ی کۆبی براینت، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکای و جیهان ڕێکەوتی 18ی ئایاری 2022 دەخرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە، چاوەڕوان دەکرێت بەشێوەی (ئۆن لاین) بە زیاتر لە پێنج ملیۆن یورۆ بفرۆشرێت.

دەیڤید کولەر، بەڕێوەبەری بنکەی فرۆشیاری (ئێس سی بی) ڕایگەیاندووە، کە لە ئێستاوە داواکاری لەسەر درێسی ئەفسانە کۆچکردووەکە دەستی پێکردووە، نرخەکەشی لەنێوان سێ بۆ پێنج ملیۆن دۆلاردا دەوەستێتەوە.

ئەو درێسەی دەخرێتە زیادکردنی ئاشکراوە، براینتی ئەفسانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز ڕێکەوتی 13ی ئازاری 1997 دوای چنینەوەی ناسناوی وەرز و لە ڕووبەڕوووبوونەوەی یوتا جاز و ساکرامینتۆ پۆشیویەتی، پێشتریش درێسێکی دیکەی بە بڕی سێ ملیۆن و 690 هەزار دۆلار فرۆشراوە.

براینت لە 26ی کانونی دووەمی 2020 بەهۆی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە تایبەتییەکەی، خۆی و جیانای کچی و چەند هاوڕێیەکی گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەكان لە دوو فڕۆكەخانەی عێراق ڕاگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share